وەزارەتی پەروەردە -لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتييەكان
تاقيكردنەوە گشتييةكانی قۆناغی ئامادەيی ( دوازدەيەمی زانسيتی و وێژەيی )
بەناوەی خوای گەورە
بابەت: مێژوو / کات :٣ کاتژمێر
ساڵی خوێندن 2024-2025 خولی دووەم
1.
ڕەنگدانەوەی چاکسازی عوسمانی لە سەردەمی دەست بەکاربوونی والی مەدحەت پاشا زیاتر هەستی پێدەکرێت لە........ ى کوردستان:
2.
بە هۆی مەترسی بەرەفراوانبوونی دەسەڵاتی سەفەوییەکان سوڵتان................. لەشکرێکی گەورەی بەڕەو ئەنادۆڵ و کوردستان نارد:
3.
کام لەم دەستەواژانە ڕاستن:
4.
لە سوریا چەند ڕاپەڕینێک لە بەرامبەر کاربەدەستانی عوسمانی سەری هەڵدا وەک ڕاپەڕینی ساڵی ............. لە (جەبەل عەرەب):
5.
دوای سەرکەوتنی عوسمانییەکان لە شەڕی چاڵدێران، شاری (ڕەقە) لە ساڵی (1515ز) لە سوریا بە فەرمانی سوڵتان سەلیم داگیرکرا لە لایەن:
6.
شا (تەهماسب) ناچار بوو پایتەختی سەفەوی لە.......... بگوازێتەوە بۆ........... تا لە دەست هەرەشەی عوسمانی ڕزگاری بێت:
7.
پورتوگالییەکان توانیان بە ئاسانی بگەنە کەنداو و دوورگە و بەندەرە گرنگەکانی داگیری بکەن ئەویش بەهۆی:
8.
لە سەردەمی .................... میرینشینی ئەردەڵان زۆر زیاتر فراوان بووە و هەتا هەولێری گرتووەتەوە:
9.
یەکەمین ڕێبەرە لە مێژووی نوێی کورد کە جلەوی بزافی ڕزگاری خوازی گەلی کورد بگرێتە دەست، لە دوای دەسەڵات سەندنەوە لە میریەکانی کورد:
10.
دوای ئەوەی (بەدرخان پاشا) سەربەخۆیی کوردستانی ڕاگەیاند لە ساڵی (1842ز) توانی................... بکاتە بەشێکی دەوڵەتەکەی:
11.
لە سەرەتای دامەزراندنی دەسەڵاتی زەندییەکان (ئەسەد خانی ئەفغانی) بناغەی حکومەتێکی ترێ لە..............ی ئێران دامەزراند:
12.
کەمالییەکان پەنایان بردە بەر حکومەتی ڕەزا شای پەهلەوی بۆ لەناوبردنی:
13.
دامەزراندنی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر شێوازی ئەوروپی یەکێک لە کارە چاکسازییەکانی سوڵتان..............بوو:
14.
کام لەم دەستەواژانە خوارەوە هەڵەیە:
15.
(دادگا شەرعییەکان سنوورێک بۆ دەسەڵاتیان دانرا و تەنها ئەو کێشانەیان بۆ هێشتنەوە کە پەیوەندی بە کاروباری ئەوقاف و میرات و نەفەقەوە هەبوو) بە پێی:
16.
دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی دیموکراتی کوردستان، یەکێک بوو لە دەستکەوتەکانی:
17.
ژمارەکانی (6 و 30) ڕۆژنامەی کوردستان لە ....................... دەرچوون:
18.
لە پارت و ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکانی باکووری کوردستانە:
19.
حیزبی هیوا لە ساڵی (1937ز) دامەزرا، ....................... لە دامەزرێنەرە یەکەمینەکانی بوون:
20.
داگیرکاری و فراوانخوازى دەوڵەتی عوسمانی لە نیشتمانی عەرەب کە توانی دەست بگرێت بەسەر وڵاتی شام و میسر و حجاز و یەمەن و عێراق و خۆرئاوای عەرەبی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان:
21.
لە دوای شەڕی (ساری قامیش) ڕوسەکان پێشڕەوییان کرد بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی:
22.
مێژووی کام لەم ڕووداوانە ڕاستن:
23.
لە ساڵی (1549ز) بۆ جاری دووەم میری میرینشینی ئەردەڵان ڕاپەڕینیان بەرپاکرد دژی دەسەڵاتی عوسمانییەکان، بەڵام بە هێزێکی زۆری ئاگرو ئاسن ڕاپەڕینەکە دامرکایەوە لەلایەن:
24.
دوای ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی و ناردنی هێز لە لایەن عوسمانییەکان بۆ دەستگیرکردنی، شێخ عەبدولسەلامی بارزانی ناوچەی بارزانی بۆ ماوەی ساڵێک جێ هێشت و ڕۆیشتە.................... بۆ لای مار شەمعون:
25.
بە هۆی خەبات و تێکۆشانی لە پێناو گەلی کورد مەلا سەلیمی بەدلیسی لەلایەن سوڵتان .................. دوور خرایەوە بۆ مەدینە:
26.
(شێخ مەحمود) بە فەرمانێکی حوکمداری کابینەی حکومەتەکەی لە (سلێمانی) ڕاگەیاند، خۆشی وەک مەلیکی کوردستان ناساند لە:
27.
پارتی خۆیبوون لە ساڵی (1932ز) بە سەرپەرشتی جەلادەت بەدرخان ڕۆژنامەی................ دەركرد:
28.
یەکێک لە چالاکییەکانی کۆمەڵەی سەربەخۆیی کوردستان یەکخستنی هەوڵەکانی............. بوو لەگەڵ یۆنانییەکان دژی کەمالییەکان:
29.
بایەخی جیۆپۆلەتیكی تایبەتی هەرێمی کوردستان بووتە هۆی هەوڵدان بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد و هۆکارێک بوو بۆ ئەنجامدانی:
30.
لە (8-3 مایسی 1988ز) حەوزی زیی بچووک کەوتە بەر قۆناغی..............ی شالاوەکانی ئەنفال:
31.
پەیمانەکە بۆ ماوەی (25) ساڵ دەبێت و هەردوو بنکە ئاسمانی (بەسرە و حەبانیە) لە ژێر دەستی هێزی ئاسمانی بەریتانیا دەمێننەوە، دەقی ڕێککەوتنی نێوان بەریتانیا و عێراق بوو لە:
32.
شا عەباسی سەفەوی بە نیازی داگیرکردنی (میرینشینی ئەردەڵان) بە لەشکرێکی زۆرەوە هاتە سەر هەڵۆخان لە نزیک:
33.
لە ساڵی (1538ز) عوسمانییەکان عەدەنیان داگیرکرد و دەرگای گەرووی (باب المندب)یان داخست بە ڕووی:
34.
یەکێک لە ئامانجەکانی ڕاپەڕینی ساڵی (1948ز) ڕووخاندنی وەزارەتەکەی.....................بوو:
35.
لە بەرامبەر سیاسەتی دیکتاتۆریانەی ڕەزا شا دامەزراو، لە ساڵی (1941ز) بەیەکجاری لەسەر شانۆی سیاسی ڕووداوەکاندا بوونی نەما:
36.
هۆی سەرەکی سوڵتان .................. بۆ چەسپاندنی مەركەزیەتی عوسمانی لە ناوبردنی دەسەڵاتی میرینشینە کوردییەکان بوو:
37.
هێزەکانی بەریتانیا لە (18 تشرینی دووەمی 1918ز) چوونە شاری موسڵ، پاشان تەواوی ویلایەتی موسڵ کەوتە ژێر دەستی بەریتانیا بە سەرکردایەتی:
38.
هەندێک لە میریەکانی میرینشینی بابان ئەوەندە بە توانا بوونە کە توانیویانە سنووری میرینشینەکە فراوان بکەن تا لەلای ڕۆژئاواوە بگەیەننە:
39.
ئیسپانییەکان لە پەلاماردانی ڕۆژئاوای عەرەبی بەشدار بوون شارەکانی............... خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە:
40.
پاش شکستی ڕاپەڕینەکەی (شێخ عوبەیدوڵڵا) لەلایەن (سوڵتان عەبدولحەمید) بڕیاری دامەزراندنی (سواری حەمیدییە) درا لە ساڵی:
41.
بەرپابوونی شۆڕش بەر لە وادەی دیاریکراوی خۆی، هۆکارێک بوو بۆ سەرنەکەوتنی شۆڕشەکەی:
42.
مەرجی مەلا مستەفای بارزانی بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتەکەی نوری سەعید:
43.
هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی هاریکاری دەکەن دژی هەر جوڵانەوەیەکی ڕزگارخوازی کورد لە کوردستان ئەگەر ڕوویدا لە پێناو سەربەخۆیی دا، بە پێی:
44.
(شەڕی نەسیبین) لە.............ی کوردستان لە ساڵی.............. ڕوویدا لە ئەنجامدا هێزەکانی میسر بە سەرکردایەتی (ئیبراهیم پاشا) سەرکەوتن بەسەر هێزەکانی عوسمانی:
45.
لە سەردەمی سوڵتان (سەلیمی سێیەم) کۆمەڵە پەیرەو و ئامۆژگاری نوێ دەرچوون، چەندین هەنگاوی بۆ چاکسازی تێدابوو، وەک:
46.
زیانی ماددی ئینگلیزەکان لە ئەنجامی شۆڕشی ساڵی (1920ز) گەیشتە زیاتر لە.................. پاوەندی ئیسترلینی:
47.
ناوی دەوڵەتی سەفەوی بۆ ناوی (شێخ سەفی الدین) دەگەڕێتەوە، کە خاوەن تەریقەتی (سوفیگەری) بووە و خەڵکێکی زۆر لایەنگریان کردووە لە:
48.
شاری ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەواوی ئازاد نەکرا لە کاتی:
49.
یەکێک بوو لەو چوار وەزیرە کوردەی حکومەتەکەی عەبدالرزاق نایف:
50.
لە سەرەتای سەدەی شانزەهەمدا کوردستان کەوتبووە ناو هاوکێشەی ملمالنێی................ هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی:
گۆڕانکارییەکان بۆ ئەم وێبگەڕە پاشەکەوت دەکرێن.