‌‌‌حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق

وەزارەتی پەروەردە -لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتييەكان

تاقيكردنەوە گشتييةكانی قۆناغی ئامادەيی ( دوازدەيەمی زانسيتی و وێژەيی )

بەناوەی خوای گەورە

بابەت: زمان و ئەدەبی کوردی / کات :٣ کاتژمێر

A

ساڵی خوێندن 2024-2025 خولی دووەم

پەنجەمۆر

وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە ( بۆ هەر پرسيارێك دوو نمرە )

1.

لە ڕستەی (تابلۆ کۆنەکانم بۆ بگەڕێنەوە.) چی دەرنەکەوتووە؟

2.

لە ڕستەی ئاوێتەی مەرجیدا کام لەم کارانە ناتوانێت ببێتە کاری وەڵامی مەرج؟

3.

لە کام لەم ڕستانەدا ڕێژەی کار ڕابردووی نزیکە؟

4.

کام لەمانە هاوەڵناوەو پێکهاتووە لە (ناو + ئامراز + ناو)؟

5.

لە ڕستەی (من قوتابییەکی زۆر زیرەکم.)، (زۆر زیرەک) چییە؟

6.

لە ڕستەی (تۆمان هەڵبژاردبوو.)، ئەگەر بەرکار بکەین بە جێناوی لکاو، ڕستەکە دەبێتە:

7.

کاری ناتەواو بۆ دەمی ئێستا (ە) لە ڕستەدا دەرناکەوێت، ئەگەر نیهاد کەسی:

8.

بزوێنی کۆتایی کام لەم وشانە پاشگرە بۆ دروستکردنی هاوەڵناوی کراوی داڕێژراو؟

9.

لە کام لەم ڕستانەدا ئەگەر (بەرکار) لابدەین و کاری ڕستەکە بکەینە (ڕابردووی نزیکی دانانی نەرێ) جێناوی لکاوی بکەر ناچێتە دوای ئامرازی نەرێ؟

10.

دەربارەی هاوەڵناو وەک دیارخەری ناو، کام لەمانە ڕاستە؟

11.

لە کام لەم ڕستانەدا دەتوانین جێناوی لکاوی (مان) بگۆڕین بە جێناوی لکاوی (ین)؟

12.

کاری ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندنی بکەر نادیار لە چاوگی (ڕێکخستنەوە)، دەبێتە:

13.

هاوەڵکارەکانی ڕستەی (ڕۆژانە کاری خۆم بەدڵسۆزی ئەنجام دەدەم.)، بەپێی ڕیزبەندی ڕستەکە چۆن دروستکراون؟

14.

لە کام لەم ڕستانەدا تەواوکەری بەیاریدە دەرکەوتووە؟

15.

لە ڕستەی (لە باخەکەمان نەمامێک وشکبوو) کاری ڕستەکە چییە؟

16.

کام لەم چاوگانە ئەگەر کاری داخوازی لێ دروستبکەین جێناوی لکاوی کەسی دووەمی تاک دەردەکەوێت؟

17.

لە ڕستەی (دەبوو خانووکۆنەکەمانیان نۆژەنکردبایەوە.) کام لەمانە ڕاستە؟

18.

کام لەم هاوەڵناوانە بەهەمان یاسای هاوەڵناوی (بەجەرگ) دروستبووە؟

19.

کام لەم کارانە بە یاسای (قەد + ییە) دروستبووە لە کرمانجی سەروودا؟

20.

(دەبێت قوتابییان ئاگاداربکەنەوە.) کاری ڕستەکە لە چ ڕێژەیەکدایە؟

21.

لە ڕستەی (پرسیارەکانیان بۆ چاپکردین.)، ئەگەر جێناوی لکاوی تەواوکەری بەیاریدە بگۆڕین بۆ (مان)، و بەرکار لابدەین، ڕستەکە دەبێتە:

22.

لە کام لەم ڕستانەدا ئەگەر وشەی (زۆر) لە پێش وشەی (جوان) بەکاربهێنین دەبێتە ڕادەی هاوەڵکاری؟

23.

لە کام لەم ڕستانەدا دیارخراو ناوێکی کۆی ناسراوە و ئەرکی گرێکە جێگری بکەرە؟

24.

لە ڕستەی (قوتابییەکانمان لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان کەمێک دوودڵن.) کام لەمانە ڕاستە؟

25.

لە کام لەم ڕستانەدا ئەرکی جێناوی لکاوی (م) بکەرە؟

26.

لە دوای نسکۆی (1975) نووسەرانی شار هەوڵیانداوە لە ڕێگەی کام لەم وتارانەوە بیروبۆچوون و هەست و سۆزی نەتەوایەتیان پیشانبدەن؟

27.

خاوەنی شیعری ..................... سودی لە فۆلکلۆری کوردی وەرگرتووە و زمانی شیعری ئەو قۆناغەی پێ دەوڵەمەندتركردووە.

28.

کام لەم بەرهەمانە لێکۆڵینەوەی ڕەخنەییە؟

29.

کام لەمانە لە گرنگترین خاسیەتەکانی وتارە لە قۆناغی (1958-1970)؟

30.

ئەم پارچە شیعرە (لە فڕگەی ژان هەڵدەنیشێ پێشمەرگەی لێ دادەبەزێ) لە ژێر چ ناو و نیشانێکە؟ بەرهەمی کێیە؟

31.

زنجیرە لێکۆڵینەوەکەی (شێخ نوری شێخ ساڵح) زیاتر دەچێتە خانەی:

32.

بەشی زۆری چیرۆکەکانی ..................... لە ڕووی تەکنیکەوە لە ئاستێکی هونەری پێشکەوتوودان و تەواو و تۆکمەن بوون چونکە چڕیۆکنووسان زمانی ئەڵمانی و فەرەنسی و ئینگلیزیان زانیوە:

33.

بەشداری ڕاستەوخۆی شیعری کوردی لە شۆڕشی ئەیلووڵ (1961) دا، لە شیعری ................. دا دەردەکەوێت:

34.

یەکێکە لەو شاعیرانەی ماوەی نێوان ساڵانی (1975-1991) بوو بە دەنگێکی دیاری شیعری کوردی:

35.

داوا لە ڕەخنەگران دەکات ڕەنج ماندووبوونی شاعیرییان لەبەر چاوبێت ئەگەر کەم وکوڕیش لە شیعرەکەیدا هەبوو:

36.

دەربارەی کێش و سەروای شیعر لە قۆناغی (1970-1975) شاعیرانی کورد زیاتر پەیڕەویان لە ..................... کردووە:

37.

(جەفەنگ) واتە ڕەمز لە چڕیۆکی کوردی لە قۆناغی (1970-1991) بە شێوەیەکی فراوان و بەربڵاو بەکارهێنراوە، (ئەسپ) ڕەمزە بۆ:

38.

بەهۆی کام لەم بەرهەمانەوە ڕەخنەی ئەدەبی هەنگاوێکی بەرەوپێشچوونی بۆ ڕەخسا لەناوەڕاستی شەستەکاندا؟

39.

لە ...................... جۆرێکی تر لە چیرۆک پەیدابوو، کە چیرۆکی (بەرگری لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد) بوو:

40.

شاعیرانی کورد لە قۆناغی (1970-1975) دەربارەی فەلسەفەی ژیان و مردن دواون، چ تێڕوانینێکیان هەبوو؟

41.

شیعری کوردی لە قۆناغی ............... لە ڕووی تەکنیک و ناوەڕۆکەوە هەڵقوڵاوی ناو جەرگەی کۆمەڵی کوردەواری بوو، گوزارشتێکی ڕاستەقینەی ژیانی ئاسایی خەڵک بوو:

42.

بایەخدانی چیرۆکنووسانی کورد بە کێشە و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان بووە هۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ چیرۆکی کوردی بەرەو ڕێبازی ......... هەنگاو بنێت:

43.

کام لەم چیرۆکانە کاریگەری نەبوو لە جێگیرکردنی چیرۆکی مامناوەندی چونکە لە کاتی خۆیدا بڵاونەکراوەتەوە؟

44.

لە قۆناغی (1958-1970) هەوڵی نوێگەری لە تاقیکردنەوەکانی کام لەم شاعیرانە نەبووە ڕەوتێکی دیاری شیعری کوردی؟

45.

دەربارەی ڕەخنەی خۆڕئاوا کام لەمانە ڕاستە؟

46.

چ بابەتێکی ڕەوانبێژی لە ئەم دێڕە شیعرەدا هەیە؟ (دەمێک بوو چاوەڕێی بەفرێکی وابووم مژدەبێ باری سەرم بەفرە کەچی هێشتا شەڕە تۆپەڵمە بۆ یاری)

47.

دەربارەی (بابەتی ڕەوانبێژی) کام لەمانە ڕاست نییە؟

48.

چ بابەتێکی ڕەوانبێژی لەم دێڕە شیعرەدا هەیە؟ (چ ڕووناکی بێ، چ تاریکی، چ نزمی بێ یا بەرزی بەخۆشی بێ وە یا تاڵی هەمووی ئەڕوا لەسەر ئەرزی)

49.

لەم دێڕە شیعرەدا (مەعشوق تویی ب فەخرو نازی عاشق تویی لێک بێ نیازی) ڕەگەز دۆزیی ناتەواوە لە:

50.

لە کام لەم دێڕە شیعرانەدا نیشانەیەک هەیە تاکو بزانین وشەکە بە واتای بنجی خۆی بەکارنەهاتووە؟