وەزارەتی پەروەردە -لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتييەكان
تاقيكردنەوە گشتييةكانی قۆناغی ئامادەيی ( دوازدەيەمی زانسيتی و وێژەيی )
بەناوەی خوای گەورە
بابەت: زمان و ئەدەبی کوردی / کات :٣ کاتژمێر
ساڵی خوێندن 2024-2025 خولی یەکەم
1.
لە کام ڕستەدا ئەو هاوەڵناوەی کە بووە بە تەواوکەری کاری ناتەواو، بە هەمان دەستووری وشەی (ڕاوکەر) دروستبووە؟
2.
لە ڕستەی (وتارەکە بۆ ئەوان بڵاودەکەمەوە.) ئەگەر بەرکار و تەواوکەری بەیاریدە بگۆڕین بە جێناوی لکاو ڕستەکە دەبێتە:
3.
لە ڕستەی (ڕەنگە ئاوەکە ببێتە سەهۆڵ.)، پیتی بزوێنی (ە) لە دوای (ببێت) چییە؟
4.
لە کام ڕستەدا بکەر جێناوی لکاوە بۆ کەسی سێیەمی تاک؟
5.
لە ڕستەی (چەپکە گوڵەکەی زۆر جوان ڕێکخستووە.) (زۆر جوان) چییە؟
6.
کام لەم هاوەڵناوانە دەبێتە دیارخەری ناو و هەمیشە پێش ناوەکە دەکەوێت و پێویستی بە ئامرازی دانەپاڵ نییە؟
7.
لە ڕستەی (پێنووسە سوورەکەتم بۆ هێنا.) کام لەمانە ڕاست نییە:
8.
کاری کام ڕستە ڕانەبردووە بۆ دەمی ئێستا؟
9.
لە ڕستەی (هاوڕێ دڵسۆزەکان خەخمۆرن.)، ئەگەر ناوی دیارخراو بکەین بە تاکی نەناسراو، چی دەردەکەوێت؟
10.
کارەکانی ڕستەی (کە نەمامەکان تێرئاوبوون، ئاوەکە بگرنەوە) لە چ ڕێژەیەکدان؟
11.
کام لەم جێناوە لکاوانە دەبێت بە (بەرکار) یان بۆ بەرکار دەگەڕێتەوە لەگەڵ کاری (ڕابردووی تێپەڕ) لە کرمانجی سەروودا؟
12.
کام لەم چاوگانە ئەگەر کاری ڕابردووی نزیکی ڕاگەیاندنی لێ دروستبکەین پێویستی بە (ی) ناوبەند دەبێت؟
13.
لە کام لەم ڕستانەدا دیارخراو و دیارخەر ناوی کۆی ناسراون؟
14.
لە ڕستەی (گۆڤارەکەی بۆ دەهێنان.) ئەگەر جێناوی (ن) بگۆڕین بە جێناوی (م) دەگونجێت ڕستەکە ببێتە:
15.
دەربارەی کاری چاوگی (بوون) کام لەمانە ڕاستە؟
16.
کاری کام لەم ڕستانە ڕابردووی تەواوە؟
17.
لە ڕستەی (ئەگەر یارمەتیمان دابان، خەڵاتیان دەکردین.)، بەرکاری ڕستەی کاری مەرج و ڕستەی وەڵامی مەرج چین؟
18.
لە کام لەم ڕستانەدا ئامرازی دانەپاڵ و نیشانەی کار و بکەر دەرنەکەوتوونە؟
19.
ڕێژەی کام لەم کارانە ڕابردووی دوری ڕاگەیاندنە؟
20.
لە کام ڕستەدا، وشەی (زۆر) بووە بە دیارخەری هاوەڵناو؟
21.
ئەگەر جێناوی لکاوی بەرکار بۆ کەسی دووەمی تاک بەکاربێنین لەگەڵ (دامان مەزراند)، دەبێتە:
22.
لە کام ڕستەدا تەواوکەری بەیاریدە جێناوی لکاوە بۆ کەسی سێیەمی تاک؟
23.
جێناوی ...................... تەنها لەگەڵ دیارخەرەکەی دەبنە تەواوکەری کاری ناتەواو.
24.
کام هاوەڵکار بە هەمان دەستووری هاوەڵکاری (بێ باکانە) دروستبووە؟
25.
دەربارەی ڕستەی (پێشمەرگە دڵسۆزەکانمان شێرانە بەرگری لە کوردستان دەکەن.) کام لەمانە ڕاست نییە؟
26.
...................... لە چڕیۆکنووسانی گۆڤاری هاوارە.
27.
کام لەمانە ئاست و ڕادەی گرنگی و بایەخی دەق بۆ خوێنەر و داهێنەریش دەستنیشان دەکات؟
28.
چیرۆکی کوردی لە قۆناغی (1970-1991) سودی لە ........... وەرگرتووە، کە بووە هۆی شکاندنی قاڵبی خۆبەستنەوەی چیرۆکنووس لە کاتێکی دیاریکراو؟
29.
ئەو پێوانە ڕەخنەییانەی کە لە ڕێبازی ڕۆمانتیکی بۆ شیعری ..................... دەستیاندەدا، بەرهەمی خودی و کەسی بوون؟
30.
وتارە ڕەخنەییەکانی کام گۆڤار وردتر و زانستانەتر بوون و جێگای بایەخپێدانی ئەدەبدۆستان بوون؟
31.
لە کام لەم بەرهەمانەدا نووسەر تێڕوانینی خۆی دەربارەی گۆران خستووتەڕوو؟
32.
دەربارەی چڕیۆکی کوردی کام لەمانە ڕاستە؟
33.
لە قۆناغی ................. شیعری کوردی هەڵگری بیری فەلسەفی و مەعریفیی بووە بەتایبەتی ئەو ییرە فەلسەفییانەی کە سەرچاوەکەی خۆر ئاوای هاوچەرخ بوون:
34.
کام لەم شیعرانە دیمەنی دواکەوتووی ناو کۆمەڵگا بەرجەستەدەکات؟
35.
ڕوانگە ئاستی چڕیۆکی کوردی بەرزکردەوە، بە:
36.
لە کام لەم نیوەدێڕە شیعرانەدا شاعیر هەستی پڕتاسەی بەرامبەر بە خاکی کوردستان و ژمارەی زۆری شەهیدانی کوردستان دەربڕیوە؟
37.
شاعیرانی کورد لە ماوەی ساڵانی (1958-1970) زیاتر کێشی ........... و سەروای ........... یان پەیڕەوکردووە؟
38.
پێش شۆڕشی تەمووز چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری تر هاتنە ئاراوە، لە وانە (ڕوناهی) لە ساڵی:
39.
لە لای ..................... باشترین شیعر ئەو شیعرەیە کە وشەکانی جوان و چێژبەخش و ڕەوان بن و واتاکانیشیان سود بەخش بن:
40.
شاعیرانی کورد لە پاڵ ئاوڕدانەوە لە خەباتی نەتەوەکەیان باوەشیان بۆ خەباتی گەلانی تر کردۆتەوە وەک ................ پشتگیری شۆڕشی کۆنگۆ دەکات:
41.
ئەرکی شیعری کوردی لە قۆناغی (1975-1991) گۆڕا بۆ:
42.
لە چوارچێوەی بابەتی نیشتمانپەروەریدا دێتە گۆڕەپانەکەوە و هەستی کوردانەی خۆی بۆ سەربەخۆیی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەردەبڕێت:
43.
لە ڕووی ناوەڕۆکەوە ............................. سەرەکیترین بابەتی وتار بووە لە قۆناغی (1958-1970):
44.
دەربارەی وێنەی شیعری کوردی لە قۆناغی (1970-1975) کام لەمانە ڕاستە؟
45.
(لالۆ کەریم) چ جۆرە هونەرێکی ئەدەبییە و لە نووسینی کێیە؟
46.
تاکەی چون مەجنون وێڵی هەردان بم؟ لەم نیوەدێڕە لێکچواندنەدا، کام لەمانە ئەو بنەڕەتەیە کە باس باسی ئەوەو، ئەوانی تر بۆ خزمەتی ئەم هاتوون؟
47.
هەر چەند گوڵ سیس ئەبێ بگرین ئاڵتونی دار ئەڕژێ بگرین کام لەم دێڕە شیعرانە هەمان بابەت و جۆری ڕەوانبێژیی دێڕی سەرەوەی تێدایە؟
48.
لەکام لەم دێڕە شیعرانەدا تەنها ئەو بنەمایەی کە سیفەت و لایەنی هاوبەشی نێوان هەردوو بنەما بنچینەییەکەی لێکچواندنە نەهاتووە؟
49.
لەم دێڕە شیعرەدا: (نەقابیلی حەملێ داغ و دەردان نە ماییلی سەیری باغ و وەردان) ڕەگەزدۆزیی ناتەواوە لە:
50.
لەم دێڕە شیعرەدا چ بابەتێکی ڕەوانبێژی هەیە؟ لە گریەی زۆری من و خەندەی کەمی تۆ هەموو دنیا بووەتە شن و ڕۆڕۆ
گۆڕانکارییەکان بۆ ئەم وێبگەڕە پاشەکەوت دەکرێن.