‌‌‌حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق

وەزارەتی پەروەردە -لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتييەكان

تاقيكردنەوە گشتييةكانی قۆناغی ئامادەيی ( دوازدەيەمی زانسيتی )

بەناوەی خوای گەورە

بابەت: زیندەزانی / کات :٣:٣٠

A

ساڵی خوێندن 2025-2026 خولی یەکەم

پەنجەمۆر

وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە ( بۆ هەر پرسيارێك دوو نمرە )

1.

لە پەیکەرە ماسولکەدا ئەو شانەیەی دەوری کۆمەڵێک لە گورزە ماسولکە دەدات لە جۆری-:

2.

لە تەوەرە پەیکەردا مۆخی سووری ئێسک لە ئێسکی ........... دا هەیە.

3.

کام لەمانە فرمانی ئێسکی درێژە؟

4.

شێوەی بەرامبەر کام لەمانە پیشاندەدات؟

5.

پەڕەی جەمسەری ئێسک لە جەمسەری ................. ی پێنەگەیشتوودا نییە.

6.

ڕووی جیاوازی لە نێوان لووسە ماسولکە و پەیکەرە ماسولکە بریتییە لەوەی کە لووسە ماسولکە-:

7.

کام لەمانە دەربارەی ماسولکە هەڵەیە کاتێک لە باری خاوبوونەوەدایە؟

8.

دڵە لوولە کۆئەندام جیاوازە لە لیمفە کۆئەندام بەوەی کە دڵە لوولە کۆئەندام-:

9.

کام لەمانە دەربارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن ڕاستە؟

10.

بە پشت بەستن بەو شێوەیەی بەرامبەر ئەو لوولە خوێنانەی بە ڕەنووسەکانی 1 ، 2 ، 3 ئاماژەیان پێکراوە هەر سێکیان-:

11.

کام لەمانەی خوارەوە ڕاست نییە؟ (1- تەنها خوێنبەر خوێنی تێر ئۆکسجین دەگوازێتەوە ، 2- چینی ناوەوەی خوێنبەر و خوێنهێنەر لە ڕووکەشە خانەکان پێکدێت ، 3- خوێنبەر دابەشدەبێت بۆ لوولەی بچووکتر تا دەبێتە موولوولەی خوێن ، 4- تەنها خوێنهێنەر خوێنی کەم ئۆکسجین دەگوازێتەوە)

12.

لەم کردارەی گواستنەوەی خوێن ‪(AB+ ➔ O-)‬ ، کارلێک لە نێوان ................... روودەدات. (‏1- دژەپەیداکەری Rh‏ و دژەتەن بۆ دژەپەیداکەری Rh‏ ، ‏2- دژەپەیداکەری A‏ و دژەتەن بۆ دژەپەیداکەری A‏ ، ‏3- دژەپەیداکەری B‏ و دژەتەن بۆ دژەپەیداکەری B‏)

13.

کام لەمانە لە تایبەتمەندییەکانی گرێی گوێچکەڵە سکۆڵەیە؟ (1- دەکەوێتە دڵە بەربەستی نێوان هەردوو سکۆڵەوە ، 2- تەزووی کارەبایی بۆ ئەو ماسولکەخانانە دەنێرێت کە هەردوو سکۆڵەی لێ پێکدێن ، 3- تێکڕای گرژبوونەکانی تەواوی دڵ ڕێکدەخات ، 4- ئەو تەوژمە کارەباییەی کە دەنێردرێت دەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی QRS لە ئامرازی هێڵکاری دڵدا)

14.

لە کاتی هەناسەوەرگرتندا، ناوپەنچک ................. ، ئەمەش وادەکات پەستانی هەوا لەناو سییەکاندا .......... لەوەی کە لە دەرەوەی لەشدا هەیە.

15.

کاتێک خەستی ................... دەماخ نامەیەک بۆ ماسولکەکانی هەناسەدان دەنێرێت تا بگەڕێنەوە بۆ کەمترین تێکڕای هەناسەدان.

16.

پلازمە خانەکان-:

17.

کام لەم جووتانەی خوارەوە ڕاستە؟

18.

لە وەڵامدانەوە بەرگرییە سەرەتاییەکان و دووەمییەکاندا-:

19.

کوژەرەخانە سروشتییەکان و خانەکانی T ی سەرکوتکەر هەردووکیان-:

20.

لە قۆناغی دووەمی تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV هەموو ئەمانە روودەدەن جگە لە-:

21.

تووشبوونە هەڵپەرستەکان-:

22.

هەموو ئەمانە ڕاستن دەربارەی کیمیکە وەرگرەکان جگە لە-:

23.

کام لەمانە دەربارەی خانەی شوان ڕاستە؟

24.

تووتن-:

25.

کام لەمانە زۆر جار دەبێتە هۆی ئالوودەبوون؟

26.

کام لەمانە زۆربەی هەستە دەمارە راگەیاندنەکان ئاراستەی ناوچەی تایبەتمەند لە توێکڵی مێشک دەکات؟

27.

لە کرداری بیستندا کام لەمانە دەمارە گوێزەرەوە دەردەدات؟

28.

کام لەمانە ڕاستە دەربارەی مێشکۆڵە؟

29.

ئەو ڕەنووسەی ئاماژە بە بەشی چەماوەکە دەکات کە تێیدا ئایۆنە جۆگەکانی سۆدیۆم دەکرێنەوە بریتییە لە-:

30.

یەکێک لەمانەی خوارەوە لە ڕێگەی ڕژێنی جۆگەدارەوە دەردەدرێت-:

31.

خاڵی هاوبەش لە میکانیزمی کاری پەپتیدە هۆرمۆنەکان و ثایرۆیدە هۆرمۆنەکان ئەوەیە کە هەردووکیان پێویستیان-:

32.

کام لەمانە دەربارەی دوورگەکانی لانگەرهانز ڕاستە؟

33.

کام لەم هۆرمۆنانە خانەی ئامانجیان لە منداڵدان هەیە؟

34.

لە شێوەی بەرامبەردا کە نێرە کۆئەندامی زاوزێ رووندەکاتەوە، کام لەمانە ئەو پێکهاتانە دەنوێنێت کە لە ڕێبازی تۆوەکان نییە لە کاتی دەرچوونیان لە لەش؟

35.

ڕۆڵی هۆرمۆنی هاندەری چیکڵدانە لە مرۆڤدا چییە؟

36.

ئەو پێکهاتەیەی نێرە کۆئەندامی زاوزێ کە دەکەوێتە نێوان میزڵدان و ڕێکەوە شلەیەک دەردەدات کە-:

37.

لەو شێوەیەی بەرامبەردا کام ڕەنووس ئاماژە بەو پەردەیە دەکات کە دەوری هەموو پەردە کۆرپەلەییەکانی دیکە دەدات ؟

38.

کام لەمانە لە ماوەی سێیەکی یەکەمی سکپڕیدا روونادات؟

39.

ژمارەی بۆماوە بابەتە جیاوازەکان لە لێکدانی جووتە دووڕەگبووندا کە لەوانەیە لە لێکدانی دوو رووەکی پۆلکە پەیدا ببێت چەندە؟ ئەگەر زانیت کە یەکێکیان دووڕەگە بۆ هەردوو سیفەتەکە ئەوی تریان بۆماوە بابەت نەزانراوە و ڕێژەی ئەو تاکە پەیدابووانەی کە دووڕەگن بۆ هەردوو سیفەتەکە لەم لێکدانەدا 25% دەبێت.

40.

لە کام لەم بارانەی تاکە دووڕەگبووندا 50% تاکە پەیدابووەکان بەزیو دەبن؟

41.

لە زاڵبوونی تەواودا روخساری تۆو لووس دەردەکەوێت کاتێک بۆماوە بابەتەکەی ............... بەڵام روخساری گوڵ لوتکەیی ئەو کاتە دەردەکەوێت کە بۆماوە بابەتەکەی ....................

42.

ڕێژەی بۆماوە بابەت و روخسارە بابەتی وەچەی پەیدابوو لە کام لەم جووتبوونانە یەکسانە؟

43.

ئەگەر ڕێتێچوونی دەرکەوتنی روخسارێکی دیاریکراو لە وەچەیەکدا 3/16 بێت و ژمارەی تاکەکانی ئەو روخسارە 300 تاک بێت ، ئایا ژمارەی سەرجەمی تاکەکانی ئەم وەچەیە چەندە؟

44.

لە کرداری دووهێندبوونی DNA دا-:

45.

بە ڕەچاوکردنی هەرسێ بەشەکەی نیوکلیۆتید ، ژمارەی نیوکلیۆتیدە هاوشێوەکان (واتە هەمان پێکهاتەیان هەبێت بە تەواوی) لە نێوان DNA و RNA دا چەندە ؟

46.

کام لەمانەی خوارەوە هەڵەیە؟

47.

تاقیکردنەوەکانی ئاڤری و هاوەڵەکانی دەریانخست کە ئەو خانانەی ................. ناتوانن خانەکانی R بۆ خانەکانی S بگۆڕن.

48.

بە پشت بەستن بە خشتەی بەرامبەر کە ڕێژەی سەدی تفتە نایترۆجینییەکان لە مرۆڤ و ڤایرۆسی X و گەنم پیشاندەدات، وەڵامی ڕاست لە خوارەوە هەڵبژێرە-:

49.

کام لەم زنجیرانەی DNA خوارەوە بەکارهاتووە بۆ لەبەرگرتنەوەی ئەم ڕیزبەندییەی ‪mRNA (CUC AAG UGC UUC)‬؟

50.

لە هەر دووڕیانێکی دووهێندبووندا .............. هەیە.