‌‌‌حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق

وەزارەتی پەروەردە -لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتييەكان

تاقيكردنەوە گشتييةكانی قۆناغی ئامادەيی ( دوازدەيەمی زانسيتی )

بەناوەی خوای گەورە

بابەت: زیندەزانی / کات :٣ کاتژمێر

A

ساڵی خوێندن 2024-2025 خولی یەکەم

پەنجەمۆر

وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە ( بۆ هەر پرسيارێك دوو نمرە )

1.

کام له م شانانه ئه و بەشانەى ئيسك دادەپۆشێت کە لێکدەخشێن، وە رووى ئيسكەكان لە لیكخشاندن دەپارێزێت؟

2.

لە پێکهاتەی ئێسکی درێژدا، لە دەوری هەر جۆگەیەکی هاڤەرسدا چەند چینێک ڕیشاڵی پڕۆتینی پێچ دەخۆن کەلێنیان تێدایە کە .............ی لە ناودایە.

3.

جياوازی نێوان جومگەی تەوەرەيی و جومگە جووڵە سنوردارەكان ئەوەيە كە جومگەی تەوەرەيی-:

4.

هەمووئەمانە ڕاستن دەربارەی ئێسكەكانی كەلەی سەر جگە لە:-

5.

كام لەمانە دەربارەی دەزوولەكانی ئەكتین و دەزوولەكانی مايۆسین لە پەيكەرە ماسولكەدا هەڵەيە؟

6.

په یکه ره ماسولکه جیاوازه له دله ماسولکه و لووسه ماسولکه به وه ی که په یکه ره ماسولکه

7.

خوێن به ئاراسته ی هه له دا ده ڕوات كاتيك زمانه ی كەوانەیی چەپ تێکچوونی تیدایه , کام کەلێنی دڵ خوێنەکەوە ردەگرێت؟

8.

پێکهاتەی خوێنبەر و پێکهاتەی خوێنهێنەر لەیەکدەچن:-

9.

کام لەمانە ڕوودەدات لە ماوەی ئەو قۆناغەی کە بە QRS لە هێڵکاریی دڵ نونێراوە؟

10.

هەر یەک لە خڕۆکە سوورەکانی خوێن و خڕۆکە سپییەکانی خوێن و پەڕەکانی خوێن .................. لەیەکدەچن.

11.

X و Y و Z سێ کەس دەنوێنن. ئەگەر X خوێن ببەخشێتە Z تۆپەڵبوون روودەدات، و هەروەها ئەگەر Y خوێن ببەخشێتە Z تۆپەڵبوون روودەدات بەڵام کاتێک X خوێن ببەخشێتە Y تۆپەڵبوون روونادات. کام هەڵبژاردە لە خشتەی بەرامبەر کۆمەڵە خوێنەکانی X و Y و Z بە دروستی دەنوێنێت؟

12.

له کرداری گواستنه وه ی گازی دوانۆکسیدی کاربۆندا ، ترشی کاربۆنيك له سييه كاندا بۆ .................. هه ڵده وه شێته وه.

13.

کام له مانە ڕۆژانە بلیۆنان لیمفە خانەی نوێ بەرهەمدێنێت کەلەش پیویستیەتی؟

14.

کام لەمانە دەست دەگرێت بەسەر بارودۆخی ئاسایی ناوەوەی لەش لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی کاری لووسەماسولکەکان لە لوولەکانی خوێن؟

15.

بە پشت بەستن بەو شێوەیەی بەرامبەر کە سێ لیمفە خانەی جیاواز و دوو جۆر دژە پەیداکەری جیاواز ڕووندەکاتەوە، هۆى چييه كه لیمفە خانەی ئاماژە پێکراو بە ژمارەی 3 نەبەستراوە بە هیچ دژە پەیداکەرێک؟؟

16.

خانە هەڵلووشێنەرە گەورەکان ئینتەر لۆکینی 1 دەردەدەن كاتێك:-

17.

دژە پەیداکەرەکانی (هۆکارەکانی) هەستیاری:-

18.

لە قۆناغی یەکەمى تووشبون بە ڤایرۆسی HIV :-

19.

گرێی ڕانڤێر بە درێژایی....................... دا هەیە.

20.

لە کرداری گواستنەوەی دەمارە ڕاگەیاندن لە گەیێنکە دەماردا، بەستنەوەی نیوان دەمارەگوێزەرەوەو گەردە وەرگرەکان دەبێتە هۆی:

21.

لە بنەمای یەکەمى بەدەستهاتنەکانی کۆخدا بەراورد دەکرێت لە نیوان :-

22.

بە پشت بەستن بە شێوەی بەرامبەر. کام لەمانە وەکو ناوەندێکی کۆنترۆلی تێکڕای لێدانی دڵ و هەناسەدان کاردەکات وه لە چالاكی ديكەش كه پەیوەندییان بە هاوسەنگی ناوەكیيەوە هەیە :-

23.

ئازار وەرگرەکان وریا دەکرێنەوە لە ڕێگەی وزەی:-

24.

چەمانەوەی مووەخانەکانی ناو ئەندامی کۆڕتی بەهۆی بەرکەوتنیان ................... دەبێت ؟

25.

کام لەمانە لە کاریگەرییەکانى كۆكايينه لە سەر گەیێنکەی دەماری؟

26.

کام لەم رژێنانه خانەی جۆگەدارو کوێرە خانەی تێدایە؟

27.

کام لەمانە کاریگەری هەیە لەسەر فراوانبوونی بیلبیلەی چاو؟

28.

بۆچی ثایرۆیدە هۆرمۆنەکان دەتوانن بە پەردەی خانەی ئامانجدا تێپەڕبن؟

29.

ثایرۆکسین و ثایرۆنینی سیانە یۆد:-

30.

فرمانی کام لەمانە لە مێیە کونەندامی زاوزێدا ئەنجام دەدریت؟

31.

لەو شێوەی بەرامبەردا کە گونی مروڤ ڕووندەکاتەوە، لەو پیکهاتەیەی کە بە پیتی X ئاماژەی پیکراوە کام لەمانە ڕوودەدات؟

32.

کام لەمانە ڕاستە دەربارەی قۆناغی تەنی زەرد لە سووڕی هێلکەدان؟

33.

ملی منداڵدان :-

34.

تورەکەی زەردێنە دروست دەبێت لە ماوەی :-

35.

کام لەمانە دەربارەی کرداری چەقین ڕاستە؟

36.

ئەگەر لە ئەنجامی لێکدانی دووڕووەکی پۆلکەی قەد درێژ (124) ڕووەك پەیدا بوون کە (93) ڕووەکیان قەد درێژ بوون و (31) ڕووەکیشیان قەد کورت بوون ئەوا ئەگەری دەرکەوتنی ڕووەکە یەکڕەگەکان دەکاتە : -

37.

بە پێی ئەو تاقیکردنەوانەی مەندل لەسەر ڕووەکی پۆلکە ئەنجامیدا. کام لەمانە دەربڕین لە تێکەڵە پەڕین دەكات؟

38.

زانایەک لێکدانێکى جووتەدووڕەگەبوونی بەجێهێنا لە نێوان دوو ڕووەکی پۆلکەی بۆماوە بابەتی نادیار، لە ناو تاکە پەیدابووەکان لەم جووتبوونەدا تاکی یەکڕەگ و زاڵ بۆ سیفەتێك و دووڕەگ بۆ سیفەتەکەی دیکە بە ڕێژەی 25% پەیدا بوون، ئەوا کام لەمانە بۆماوە بابەتی هەردوو ڕووەکە جووتبووەکە دەنوێنێت؟

39.

لە لێکدانی تاقیکاریدا تاکى بۆماوە بابەت نەزانراو دوو ڕەگ دەبێت ئەگەر تاکە پەیدابووەکان لەم لێکدانە : -

40.

ژمارەی ڕوخسارەبابەتە جیاوازەکان کە لەوانەیە لە جوتێك لە ئەلیلەکانی هاوزاڵبوندا پەیدا بێت چەندە؟

41.

بە ڕەچاوکردنی هەرسێ بەشەکەی نیوکلیۆتاید ، ژمارەی نیوکلیۆتایدە جیاوازەکان چەندە کە ناووکە ترشەکانی لێپێکدێن ؟

42.

ڕێژەی بۆماوە بابەت و ڕوخسارە بابەتی وەچەی پەیدابوو یەکسان --نییە-- لە جووتبوونی : -

43.

لە کرداری دووهێندبوونی DNA دا .............. جیا دەبێتەوە.

44.

بە پشت بەستن بەو شێوەیەی بەرامبەر کە کرداری دووهێندەبوونی DNA ڕووندەکاتەوە. کام لەم زنجیرانە هەمان ڕیزبەندی تەفتە نایترۆجینییەکانی هەیە؟ (B و D دوو زنجیرە بنەڕەتییەکە دەنوێنیت)

45.

تاقیکردنەوەکانی گریفث هەموو ئەمانەی خوارەوەی دیاریکرد جگە لە :-

46.

هەموو ئەمانە ڕاستن دەربارەی تفتە نایترۆجینییە دوو ئەڵقەییەکان جگە لەوەی کە:-

47.

کام لەمانە ڕیزبەندی نیوکلیۆتایدەکانە لەسەر زنجیرەی قاڵب لە گەردی DNA کە کۆدۆنی وەستانی لەسەر لەبەردەگیرێتەوە ؟

48.

مۆدێلەکەی کۆتایی هەردوو زانا واتسون و كريك ڕاست و درياربوو چونکە ڕوونیکردەوە کە چۆن:-

49.

کام لەمانە دەربارەی ئەو mRNA یە بە ڕیزبەندی (AUG UUU GGG CUA GGG CUA UAA) ڕاستە؟

50.

ئەو دژە کۆدۆنانەی کە لەو خشتەیەی بەرامبەردا هاتووە بەکاربهێنە بۆ دیاریکردنی ڕیزبەندی تفتە نایترۆجینییەکان بۆ ئەو زنجیرەیەی DNA كە وەك قاڵبێك كاردەكات بۆ دروستکردنی ڕیزبەندی ئەو فرەپپتیدە (سیستین، لیوسین، پرۆلین، ئەرگنین، سیرین)