وەزارەتی پەروەردە -لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتييەكان
تاقيكردنەوە گشتييةكانی قۆناغی ئامادەيی ( دوازدەيەمی زانسيتی )
بەناوەی خوای گەورە
بابەت: زیندەزانی / کات :٣:٣٠
ساڵی خوێندن 2023-2024 خولی یەکەم
1.
کام لەمانە کڕکڕاگە لە پێکهاتەکەیدا نییە ؟
2.
ئەو دوو کەلێنەی لەش ، کە ناوپەنچک لێکیان جیادەکاتەوە بریتین لە:-
3.
لە کرداری گرژبوونی ماسولکەدا هەموو ئەمانە ڕوودەدەن جگە لە :-
4.
لە باڵدا ماسولکەی گرژۆک جیاوازە لە ماسولکەی کشۆک بەوەی کە ماسولکەی گرژۆک:-
5.
ڕووی لێکچوون لە نێوان تەوەرە پەیکەر و پەلە پەیکەر ئەوەیە کە هەردووکیان:-
6.
کام لەمانە لە تایبەتمەندییەکانی جومگە جووڵە سنووردارەکانە ؟
7.
لە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیدا:-
8.
کام لەمانە لە فرمانەکانی کۆئەندامی سووڕانە ؟
9.
بە پشت بەستن بەو شێوەیەی بەرامبەر کام لەو ڕەنووسانە ئاماژە بەو زمانانە دەکەن کە ڕێگری (بەرگری) لە خوێنی تێر ئۆکسجین دەکەن بە ئاراستەی هەڵەدا بگەڕێتەوە ؟
10.
لە سییە سووڕدا .......................... خوێن بۆ سییەکان دەگوازێتەوە.
11.
خوێن پێکدێت لە:- (1- پلازما ، 2- خانەکانی خڕۆکەی سوور ، 3- خانەکانی خڕۆکەی سپی ، 4- پەڕەکانی خوێن)
12.
ئەگەر کۆمەڵەی خوێنی کەسێک لە سەر ڕووی خڕۆکە سوورەکانیدا دژەپەیداکەری A و دژەپەیداکەری B هەڵبگرێت و توانای دروستکردنی دژەتەن بۆ دژەپەیداکەری Rh نەبێت ، ئەوا ئەو کەسە دەتوانێت خوێن بدات بە کەسێک کە کۆمەڵە خوێنەکەی ............. بێت.
13.
چوار گەردی هیمۆگلۆبین لە توانایدایە کە ................ گەرد ئۆکسجین بگوازێتەوە.
14.
هەموو ئەمانە لە بەرگرییە گشتییەکانن جگە لە :-
15.
کام لەمانە دەربارەی ئینتەرفیرۆن ڕاستە ؟
16.
لە شێوەی بەرامبەردا دیارە ئەو ڕووداوەی کە دەردەکەوێت کام لەمانە چالاک دەکات ؟
17.
وەڵامدانەوە بەرگرییەکانی خانەیی لە وەڵامدانەوە بەرگرییەکانی دەردانی جیاوازە ، بەوەی کە وەڵامدانەوە بەرگرییەکانی خانەیی:-
18.
ڤایرۆسی HIV بۆ لەشێکی ساغ دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی گواستنەوەی شلەکانی لەش کە .............. یان تێدایە.
19.
ڕووی لێکچوون لە نێوان قۆناغی یەکەم و قۆناغی دووەمی تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV ئەوەیە کە لە هەردوو قۆناغەکەدا:-
20.
لە وێنە داتاییەکەی بەرامبەردا ، ئەو پیتەی ئاماژە بە بەشی وێنە داتاییەکە دەکات کە تێیدا جۆگەکانی ئایۆنەکانی سۆدیۆم دەکرێنەوە بریتییە لە:-
21.
لە گەیێنکەی دەماریدا ، ئەو کاتەی ئەرکی کار دەگاتە دەمارە کۆتاییەکانی تەوەرەی دەمارە خانەی پێش گەیێنکە ، گەیێنکە چیکڵدانەکان دەلکێن بە:-
22.
بە پشت بەستن بەو شێوەیەی بەرامبەر کە نیوەگۆیەکی مێشک ڕووندەکاتەوە ، ڕاگەیاندنە هاتووەکان لە میکانیکە وەرگرە تایبەتمەندەکانەوە لێکدەدرێنەوە لە:-
23.
نێوانە دەمارەخانە:-
24.
لە کرداری بیستندا کام لەمانە وا لە پەردەی خوارەوەی جۆگەی ناوەڕاست دەکات بجووڵێت ؟
25.
کام لەمانە شێوەی هاوێنە ڕێکدەخات بە جۆرێک کە تیشکی ڕووناکی هاتوو بۆ ناو چاو بشکێتەوە ؟
26.
خواردنەوەی کهول دەبێتە هۆی هەموو ئەمانە جگە لە :-
27.
کام لەمانە بە دەرمانی کاریگەری دەروونی دەژمێردرێت ؟
28.
ژێرلانک:-
29.
هەر ئەدریناڵە ڕژێنێک:-
30.
لە میکانیزمی کاری پێپتیدە هۆرمۆنەکان ، کام لەمانە ڕاستەوخۆ ئەنزیمێک چالاک دەکات کە ATP دەگۆڕێت بۆ AMP ی ئەڵقەیی ؟
31.
کام لەمانە لە نێردراوە کیمیاییەکان دەژمێردرێت و لە لایەن دەمارە کۆئەندامەوە دەرنادرێت ؟
32.
ئەو شێوەیەی بەرامبەر پێکهاتەکانی کۆئەندامی زاوزێی مێینە ڕووندەکاتەوە ، بە پشت بەستن بەو شێوەیەی بەرامبەر وەڵامی ڕاست لە خوارەوە هەڵبژێرە:-
33.
هەردوو گون پێش لەدایکبوون لە ناو ......... دا دروست دەبن.
34.
لە نێرە کۆئەندامی زاوزێدا ، هۆرمۆنی هاندەری تەنی زەرد دەبەسترێت بەو وەرگرانەی کە دەکەونە سەر:-
35.
لە قۆناغی تەنی زەردی سووڕی هێلکەداندا زیادبوونی خەستی هۆرمۆنی ............. دەبێتە هۆی ...............
36.
کۆرپەلە لە تۆپەڵە خانەکانی ..................... گەشە دەکات و پەرە دەسێنێت.
37.
کام لەمانە دەربارەی ناوکە پەتک ڕاستە ؟
38.
کام لەمانە دەربارەی زاڵبوونی ناتەواو هەڵەیە ؟
39.
ئەو بۆماوەبابەتەی کە گەمیت ( ab ) بە ڕێژەی %50 پەیدا دەکات بەوە جیادەکرێتەوە کە:-
40.
ئەگەر لە لێکدانێکی تاکە دووڕەگبووندا (دووڕەگ × دووڕەگ) 300 تاک پەیدابوون ، ئەوا پێشبینیدەکرێت کە ژمارەی تاکی یەکڕەگ و ژمارەی تاکی دووڕەگ بەم شێوەیە بێت:-
41.
بە پشت بەستن بەو شێوەیەی بەرامبەر ، لێکدانی تاقیکاری ئەنجامدەدرێت بۆ دیاریکردنی بۆماوە بابەتی کام لەم ڕوخسارانەی خوارەوە ؟
42.
یاسای دابەشکردنی سەربەخۆ تەنها لەسەر ئەو بۆهێڵانە جێبەجێدەکرێت کە:-
43.
کام لەم جووتانەی خوارەوە پیریمیدینەکان دەنوێنێت ؟
44.
بە پشت بەستن بە خشتەی بەرامبەر ، لە کام تاقیکردنەوە لە تاقیکردنەوەکانی ئۆزواڵد ئاڤری و هاوەڵەکانی مشکەکە نەکۆژرا ؟
45.
RNA ی ڕایبۆسۆمی:-
46.
کام لەمانە دەربارەی کرداری دووهێندبوونی DNA هەڵەیە ؟
47.
ڕیزبەندی تەواو بۆ ڕێکخستنی بۆماوە ماددە لە گەورەترین بەشەوە بۆ بچووکترین بەش بریتییە لە:-
48.
ئەگەر بزانیت کە زنجیرەی تەواوکەر بۆ ئەو زنجیرەیەی (TATCAATCTGTTCAT) بووەتە قاڵب بۆ لەبەرگرتنەوەی mRNA ، کام لەم فرەپێپتیدانەی خوارەوە بەرهەمدێت ؟
49.
کام لەمانە لە کرداری لەبەرگرتنەوەی RNA دا بەشداری دەکات ؟
50.
لە لێکدانی دوو ڕووەکی پۆڵکە ئەم ڕووەکانەیان لێ پەیدابوو ( 120 گوڵ تەوەرەیی کەلوو سەوز ، 120 گوڵ لوتکەیی کەلوو سەوز ، 40 گوڵ تەوەرەیی کەلوو زەرد ، 40 گوڵ لوتکەیی کەلوو زەرد ) ، کام لەمانە ڕوخسارە بابەتی هەردوو ڕووەکە لێکدراوەکە دەنوێنێت ؟
گۆڕانکارییەکان بۆ ئەم وێبگەڕە پاشەکەوت دەکرێن.