وەزارەتی پەروەردە -لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتييەكان
تاقيكردنەوە گشتييةكانی قۆناغی ئامادەيی ( دوازدەيەمی وێژەيی )
بەناوەی خوای گەورە
بابەت: ئابوری / کات :٣ کاتژمێر
ساڵی خوێندن 2024-2025 خولی یەکەم
1.
بری بەکاربردن = ................... × ڕێژەی بەکاربردن:
2.
توانای وڵاتێک بۆ دابینکردنی هەلی کار لە ساڵی (2023) بریتییە لە (22000) هەلی کار، ئەگەر تێکڕای زیادبوونی هێزی کار (%1,3) بێت و ژمارەی دانیشتوان (24 ملیۆن) کەس بێت، ئایا قەبارەی بێکاری چەندە:
3.
بە هۆی ئەو برەوسەندن و گەشەکردنەی لەو کاتەدا لە ئابووری هەبوون ئەم جۆری هەڵوسانە لە شەستەکانی سەدەی بیستەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرکەوت:
4.
بە پێی بۆچوونی ............... بەرهەمهێنان هەر تەنها دروستکردنی ماددەیەکی نوێ نییە، بەڵکو دروستکردنی کەڵکیشە، واتە زیادکردنی توانای شتەکانە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە مرۆییەکان:
5.
دابەزینی نرخی پشکەکان لە بازارە داراییەکاندا و نزمبوونەوەی ئاستی پەرەسەندنی ئابووری لە کاریگەرییەکانی:
6.
بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو ڕێسایە جێبەجێ بکرێت و دەستگرتنەوە و خەرجکردنی هۆشیارانە بێتەدی و گەورەترین کەڵکی کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە، پێویستە لەسەر دەوڵەت دەزگایەکی چاودێری دارایی توند و بە دەسەڵاتی هەبێت:
7.
بنەما و قۆناغەکانی تەواو کاری ئابووری بە (پێنج) قۆناغی یەک لە دوای یەک دیاریکراوە، قۆناغی (چوارەم) بریتییە لە:
8.
کاریگەری ئەم جۆرە بارگۆڕانە لە سەر قەبارەی چالاکییە ئابوورییەکان پێویستی بە لێکدانەوە و شیکردنەوەی بڕیدۆزی تایبەتی نییە:
9.
فێربوون لە دوورەوە، بڵاوکردنەوەی زانیاری، پێشکەشکردنی بریاردراوەکانی باج، جۆرێکی بازرگانی ئەلیکترۆنییە لە نێوان:
10.
ئەم جۆرە چاودێریکردنە شێوازێکی خۆپارێزییە، ڕێگە لە ڕوودانی هەر هەڵە و لادانێک دەگرێت و تەنها چاودێرییە لە سەر خەرجییە گشتییەکان و دەسهات ناگرێتەوە:
11.
یارمەتیدانی خاوەن پرۆژە بازرگانییە بچووکەکان، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی تێچوونەکان و کارئاسانی لە کرداری کڕین و فرۆشتن لە نێوان خۆیاندا، یەکێکە لە ئامانجەکانی:
12.
کۆمەڵەی بریکس بە پێکهاتەی ئێستای ................. دانیشتوانی جیهان و ............... ئابووری جیهان پێکدەهێنێت:
13.
یەکێک نییە لە هۆکارە ڕاستەقینەکانی زیادبوونی خەرجییە گشتییەکان:
14.
کەم و کورتی ئەم ڕێگە قەرزکردنە ئەوەیە کە دەوڵەت تەنها بۆ قەرزە بچووکەکان پەنای بۆ دەبات و ناتوانێت بڕی ئەو قەرزە دیاری بکات کە پێویستی پێیەتی:
15.
هەریەکە لە ژاپۆن و هیندستان و کەنەدا سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی داراییان (بودجەکانیان) کەوتووەتە:
16.
بە یەکێک لەو پێوەرە گرنگە نێودەوڵەتییانە دادەنرێت کە لە بەدواداچوونی پەرەسەندنی چالاکی ئابووری هەر وڵاتێک لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە بەکاردەهێنرێت:
17.
لە ساڵی (2009) ئەندامێتی خۆی لە ڕێکخراوی وڵاتانی ناردنی نەوت (OPEC) هەڵپەسارد:
18.
دەوڵەت بۆ پارەدارکردنی هێنراوەکانی یان بۆ ڕاستکردنەوەی لاسەنگی تەرازووی پارەدان پەنا دەباتە بەر:
19.
پڵانی (جۆن ماینارد کینز) لە کۆنگرەی (بریتۆن ودز) بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییە نەختینەییە نێودەوڵەتییەکان دامەزرابوو لەسەر بنەمای:
20.
ئەگەر پشکی دەوڵەتێکی ئەندام لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا (125 ملیۆن) بێت، ئەوا بری پێشکەشکراو بە دراوی نیشتمانی بە پێی یاسای سندوقەکە دەکاتە:
21.
کەمکردنەوەی تێکڕای هەڵاوسان لە ڕێگەی زیادکردنی تێکڕای پەرەسەندن و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری، یەکێکە لە ئامانجەکانی:
22.
لەو گریمانانە نییە کە (دیڤید ریکاردۆ) پشتی پێبەستوە لە لێکدانەوەی بڕیدۆزی تێچوونە ڕێژەییەکان:
23.
بە پێویستی دەزانێت لە بازرگانیدا بایەخ بە هەلومەرجی خواست بدرێت، چونکە نرخە ڕێژەییەکان تەنها بە هەلومەرجی خستنەڕوو دیاریناکرێت، بەڵکو هەلومەرجی خواستیش کار تێدەکات:
24.
بۆ دیاریکردنی نرخی دراو گۆڕینەوە لە ڕووی مێژووییەوە لە ساڵی (1717 تا 1933) کار کراوە بە ڕێسای:
25.
پێویستە هەموو هاووڵاتیان بەشداری بکەن لە باجدانەکاندا بۆ پارەدارکردنی خەرجییە گشتییەکان، چونکە هەر خۆیان سوودمەند دەبن لە خەرجکردنەوەی ئەو پارانەدا، بە پێی ڕێسای:
26.
هۆکارەکانی سزادان و نەبوونی شەفافیەت لە ڕێکارەکاندا یارمەتی دەرن بۆ دەرکەوتنی:
27.
کارکردن بۆ کورتکردنەوەی ماوەی لاسەنگییەکانی تەرازووی پارەدانی وڵاتە ئەندامەکان و کەمکردنەوەی توندی ئەو لاسەنگییانە، یەکێکە لە ئامانجەکانی:
28.
ئەم جۆرە بێکارییە لە وڵاتە پەرەسەندووەکان بڵاوە، بە هۆی نەبوونی شارەزایی تەکنیکی نیشتمانی ناتوانرێت پێداویستی کۆمەڵگە لە دەستی کاری شارەزا پڕ بکرێتەوە:
29.
پەرەسەندنی مێژوویی ڕۆڵی دەوڵەت لە ئابووری نیشتمانیدا، بەو شێوەیە دەست پێدەکات:
30.
بڕیدۆزی (ڕێژەیی بنەماکانی بەرهەمهێنان) داڕێژراوە لەلایەن:
31.
ئەم ڕێگایەی حسابکردنی داهاتی نەتەوە لە وڵاتانی پەرەسەندوو کاری پێ ناکرێت، چونکە پێویستی بە دەزگایەکی ئاماری ورد و پێشکەوتوو هەیە:
32.
لە پێکهێنەرەکانی ئابووری نەتەوە، کەرتی دابەشکردن ڕاستەوخۆ بەشداری بەرهەمهێنان ناکەن، بەڵکو یارمەتیدەر و ڕێگەخۆشکەرن بۆ بەرهەمهێنان و فراوانبوونی، لەمانە پێکدێت:
33.
لە بارگۆڕانی ئابووری، ئەم بڕیدۆزە پێی وایە داهێنراوەکانی بوارى کارکردن بەرپرسە لەو بارگۆڕانە خێرایانەی لە وەبەرهێنان و کارکردندا ڕوودەدەن:
34.
لیژنە لقییەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی پێکدێت لە:
35.
دەسهاتی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە داهاتی نەتەوەییان دەگاتە:
36.
ئەو خەرجیانەن کە حکومەت تەرخانیان دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئامێر و ئامراز و شمەک و خزمەتگوزاری، بە مانا فراوانەکەی پێی دەوترێت خەرجی بەرهەمهێن:
37.
کەمبوونەوەی قەبارەی ئەو دەسهاتانەی وڵات لە باجەکان دەستی دەکەوێت، ئەوەش کاردەکاتە سەر داهاتەکانی ئەو وڵاتە و قەبارەی خەرجییەکانیشی کەم دەکاتەوە، یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی:
38.
ئەم جۆرە پڕکردنە کاتێک دەردەکەوێت کە بەرهەمهێنەکان شمەکەکانیان بە کەمتر لە تێچوونەکانیان دەفرۆشن لە پێناو ئەوەی دەستبگرن بەسەر بازاڕدا:
39.
بایەخی دەسهاتەکانی دەوڵەت لە موڵکە تایبەتییەکانی لە سەدەکانی (18-19) کەمی کرد بە هۆی بڵاوبوونەوەی بیروڕای:
40.
بەکارهێنانی باج بۆ هاندانی چەند چالاکییەکی بەرهەمهێنان، یەکێکە لە ئامانجە ............... ی باج:
41.
لەم جۆرە باجەدا لایەنە باجدەرەکان تەنها لە ڕووی تێکڕای باجەکەوە یەکسانن نەک لە ڕووی بڕی ئەو پارەیەی کە وەک باج دەیدەن بە حکومەت:
42.
تووشی ئابووری وڵاتە پەرەسەندووەکان دەبێت بە هۆی هەوڵدانیان بۆ هێنانەدی جێبەجێکردنی بەرنامەی پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی:
43.
ئامانج لە دامەزراندنی کۆمەڵەی بیست (G20) بریتییە لە:
44.
کام لەم دەستەواژانەی خوارەوە ڕاستە:
45.
ئەم خەرجییە گرنگترین بڕگەیە لە خەرجییەکانی حکومەت:
46.
کاتێک حکومەت بیەوێت نرخی دراو گۆڕینەوە جێگیر بکات دەستێوەردان دەکات بە ڕاکێشانی کەرتی تایبەت بۆ زیادکردنی خواست لەسەر دراوی ناوخۆیی (بۆ نموونە دینار) لە ڕێگەی:
47.
کام لەم دەستەواژانەی خوارەوە هەڵەیە:
48.
لایەنی بەرپرسە لە داڕشتنی سیاسەتە ئابوورییە جیاوازەکان و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لە ناوچەی (یۆرۆ) دەردەکەون:
49.
ئەو ڕەسمیەیەکە دەسەپێنرێتە سەر ئەو شمەکە هێنراوانەی کە لە وڵاتەکەیاندا سوودیان وەرگرتووە لە کۆمەکەکانی ناردنە دەرەوە کە بۆتە هۆی نزمی تێچوون و نرخی ئەو شمەکانە:
50.
لە قۆناغەکانی سوڕی ژیانی بەرهەم ژمارە (1) بریتییە لە:
گۆڕانکارییەکان بۆ ئەم وێبگەڕە پاشەکەوت دەکرێن.